کوردستانی
بە تۆمەتی دزیکردنی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیردنی تۆمەتبارێکی راگەیاندە بە تۆمەتی دزیکردن کە پێشتریش فەرمانی بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیردنی تۆمەتبارێکی راگەیاندە بە تۆمەتی دزیکردن کە پێشتریش فەرمانی بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس گومانیان خستە سەر كەسێك كەوا ئامێری راکێشانی كارتی مۆبایلی پێیە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان دەستپێكردوو دەركەوت كە لەشاری هەولێر دزیویەتی، بۆیە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئامێرەكاندا كە ژمارەیان دوو دانەیە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (م،س،غ بەناسنامە عەرەب) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو پێشتریش بەتۆمەتی دزیكردن بۆماوەی 5 ساڵ حوكمدراوە".
س،ر
بیروڕا


