کوردستانی
وەزیری دارایی: لەڕێککەوتنی نەوتیی نێوان هەرێم و بەغدا هەردوولا براوەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە رێککەوتنی نەوتیی نێوان هەرێم و بەغدا، هەردوو لا براوەن و خۆمان بە دۆڕاو نازانین.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی فرانس پرێسی رایگەیاند "لەو رێککەوتنەی لە رێکەوتی 4ی نیساندا لە بەغدا واژۆکرا، ئێمە وەک حکومەتی هەرێم خۆمان بە دۆڕاو نازانین و حکومەتی عیراقیش بە هەمان شێوە".
باسی لەوەشکردووە "تاوەکو نرخی فرۆشتنی نەوت بەرزببێتەوە، ئەوا بەشداریکردنی هەرێم لە میزانییەی عیراقیش بەرزدەبێتەوە، کە ئەوەش خاڵێکی گرنگە بۆمان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "فشاری دارایی هەرێم بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە لەسەر عیراق کەم دەبێتەوە، ئەمانەش ئاماژەن بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەرێگای کۆمپانیای سۆمۆوە کە پێشتر نەوتەکە بە 10 تا 12 دۆلار کەمتر لە نرخی جیهانیی دەفرۆشرا ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


