کوردستانی

بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکوک دوورنەخراوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکوک دوورنەخراوەتەوە
 مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوکەوە رایدەگەیەنێت کە بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکوک دوورنەخراوەتەوە و ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.
 
ئەمڕۆ 14ی ئایاری 2023 سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "هەواڵی دوورخستنەوەی نەبیل حەمدی بوشناق، بەڕێوەبەری تەندروستیی کورکوک دوورە لە راستییەوە".
 
باسی لەوەشکرد "ماوەی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکوک تەواوبووە و پێشتر ماوەی مانگێک درێژکراوەتەوە و ئەمڕۆش ئەو ماوەیە تەواوبوو".
 
جەختیشیکردەوە "خوشکەزای راکان جبوری نەخراوەتە جێگەی ئەم بەڵکو ئەو هەر خۆی پێشتر یاریدەدەر بووە و بۆی هەیە دواتر کارەکان بەڕێوەببات لەکاتی دانەنانەوەی بەڕێوەبەرێک".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو خوشکەزایەی راکان جبوری پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی بووە و بەفەرمیی ناتوانن بیکەن بە بەڕێوەبەر، بەوهۆیەی لە پشکی تورکمانەکانە".
Qaiwan
Qaiwan