کوردستانی
شۆڕتی کارەبا فەرمانگەیەکی سووتان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەیارایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایدەگەیەنێت لە سنووری ئیدارەکەمان ئاگر لە فەرمانگەیەک کەوتووەتەوە و هۆکارەکەشی شۆڕتی کارەبابووە.
ئەمڕۆ 14ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەیارایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایگەیاند "لە سنووری ئیدارەکەمان ئاگر لە فەرمانگەیەک کەوتووەتەوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێنینەوە بۆ شۆڕتی کارەبا".
باسی لەوەشکردووە "دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە، تیمەکانمان لە هەردوو بنکەی بەرگریی شارستانیی کێوەڕەش و رانیەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو راپۆرتەی تیمەکانمان خستویانەتەڕوو ئەوە دەردەخەن کە هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە شۆڕتی کارەبابووە و زیانێکی زۆری بە شوێنەکە گەیاندووە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


