کوردستانی
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا ئەنجامی کۆتایی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا ئەنجامی بەرایی فەرمیی 91.93%ی دەنگەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئەنجامانەش هیچکام لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵچدارئۆغڵو نەیانتوانی دەنگی پێویست بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار بەدەستبهێنن.
ئه‌حمه‌د یه‌نه‌ر، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا رایگەیاند "رێژه‌ی سندوقه كراوه‌كان له ناوخۆی وڵات، بریتییه له 94،68% و رێژه‌ی سندوقه كراوه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بریتییه له 36،85% رێژه‌ی گشتیی سندوقه كراوه‌كان بریتییه له 91،93%دا".
بەپێی ئەنجامەکان بێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە 49،49% و كه‌مال كلچدارئۆغڵو لە 44،79% و سینان ئۆغان لە 5،29% و موحه‌ڕه‌م ئینجه له 0،43%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێناوه، هەروەها بەپێی ئەو ئەنجامانەش هیچکام لە ئەردۆغان و کڵچدارئۆغڵو نەیانتوانی دەنگی پێویست بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار بەدەستبهێنن، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەچێتە گەڕی دووەم.
یەنەر تیشکى خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش تا ئه‌و كاته ئه‌و پارتانه‌ی به‌ربه‌ستی له‌سه‌دا 7ی هه‌ڵبژاردنیان تێپه‌ڕاندووه بریتین له، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، پارتی سه‌رله‌نوێ ره‌فاح و پارتی یه‌كێتیی مه‌زن له هاوپه‌یمانیی جمهور، پارتی گه‌لی كۆماری و ئیی پارتی له هاوپه‌یمانیی میلله‌ت و پارتی سه‌وزه‌كان و چه‌پی ئاینده و پارتی كرێكارانی توركیا له هاوپه‌یمانیی ره‌نج و ئازادی.
دوێنێ 14ی ئایاری 2023 لە تورکیا و باکووری کوردستان هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا ئەنجام درا و 60 ملیۆن و 697 هەزار و 843 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا مافی دەنگدانیان هەبوو.
س.ر

بیروڕا