کوردستانی

زانیاریی نوێ لەبارەی پێدانی مووچەی توێژێک

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەبارەی پێدانی مووچەی توێژێک
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەپێی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2011 تاوەکو 10 ساڵ زیندانیانی سیاسی مووچەیان دەدرێتێ، ئاماژەی بەوەشکرد کارەکانی گروپەکانی 9 و 10 و 11 و 12 تەواوبووە و بۆ پێدانی مووچەکانیان چاوەڕوانی رەزامەنی ئەنجومەنی وەزیرانین.

عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی زیندانیانی سیاسییەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە گروپی یەک تاوەکو گروپی هەشت کارەکانیان تەواوکراوە و مووچەیان هەیە بەپێی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2011 تاوەکو 10 ساڵ زیندانیانی سیاسی مووچەیان دەدرێتێ و لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا 105 هەزار و 157 زیندانی سیاسی سوودمەندبوون لەو بڕیارە".

ئاماژەی بەوەشکرد "گروپەکانی 9 و 10 و 11 و 12 سەرجەم کارەکانیان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆتایی هاتووە و نووسراو ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە و چاوەڕوانی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانین بۆ ئەوەی مووچە بەو زیندانییە سیاسییانە بدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئیش کارەکانی گروپی 13 و 14 تەواو نەبوون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan