کوردستانی

تۆمەتبارێک بە دوو تۆمەتی جیاواز دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک بە دوو تۆمەتی جیاواز دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە لەناوچەی پیشەسازی سلێمانی دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا كە بەتۆمەتبار بووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (چ، ش، خ) لەدایكبووی 1985 كە پێشینەی تاوانی هەیە، بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan