کوردستانی
15 كەس بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە سنووری شارەكە 15 كەس دەستگیركراون و دەستیشگیراوە بەسەر ژمارەیەكی زۆر كەلوپەلدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئایاری 2023 مقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "بەڕێوەبەرایەتییەكان توانیویەتی بە تۆمەتی جۆراوجۆر 15 تۆمەتبار دەستگیربكات".
ئاماژەی بەوەشكردووە، تاوانەكان بریتی بوون لە " مامەڵەكردن بە مادەی هۆشبەر، دزینی ماتۆڕ، دزینی بانزین، دزیكردن لە مزگەوت، دزیكردن لە ماڵان، دزینی ئۆتۆمبێل، دەبەی گاز لە ناوەندە حكومییەكان و كەلوپەلی تایبەت بە شوێنە گشتییەكان".
هاوكات ئەو كەلوپەلانەی لەمیانی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیان بەسەرداگیراوە بریتین بوون لە "كریستاڵ، حەشیش، هیرۆین، بۆمبی دەستیی، چەقۆ، دەمانچە و دەرمانی ترامادۆڵ"، دوان لە تۆمەتبارانیش باندێكی مادەی هۆشبەر بوون و تەقەیان لە پۆلیس كردووە.
بەپێی وتەكانی وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، سێ تۆمەتبار بەهۆی دزیكردن و هەشت تۆمەتباری دیكە لەو تۆمەتبارانە بە تۆمەتی دزینی كەلوپەلی شوێنە گشتییەكان وەك "كەیبڵ، فافۆن، گاز و مس" و بەشێكیشیان بەهۆی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركراون.
ژ.ع

بیروڕا