کوردستانی

بەرهەمی كوردستان رەوانەی وڵاتانی ئەوروپا دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرهەمی كوردستان رەوانەی وڵاتانی ئەوروپا دەكرێت
مەودا میدیا-


لە رێگەی کارگەیەکی ناوخۆییەوە بەرهەمی خۆماڵیی جوتیارانی کوردستان هەناردەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەکرێت و لەسەر پاكەتەكانیشیان دەنووسرێت "لە كوردستان بەرهەمهێندراوە".

فەرمانگەی میدیا و زانیارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئایاری 2023 رایگەیاند "لە قەزای ئاکرێ کارگەیەکی ناوخۆیی بە هاوکاریی و هەماهەنگیی حکومەت، بەرهەمەکانی جوتیاران دەخاتە نێو کیسە و کارتۆنی تایبەتەوە و لەسەریان دەنووسێت Made in Kurdistan (لە كوردستان بەرهەمهێندراوە)".

ئاماژە بەوەشكراوە، بەرهەمە لەكیسە و پاكەتنراوەكانی ئەو كارگەیە كە بەروبوومی جوتیارانی كوردستانە،  رەوانەی وڵاتانی دەرەوە، بەدیاریكراویی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دەکرێت.

سەبارەت بەو بەرهەمە خۆماڵیانە ئەوەش خراوەتەڕوو "برنج، سماق و تەحین وەک سێ بەرهەمی سەرەکیی خۆماڵیی بۆ هەناردەکردن ئامادەکراون و خراونەتە نێو بارهەڵگرێک و زۆری پێناچێت ئەو بەرهەمە خۆماڵییانە لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەفرۆشرێن".

بەپێی بڵاوكراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی، حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی دامەزراندنی بە چەندین کارگەی ناوخۆیی داوە دوای پڕکردنەوەی پێویستیی ناوخۆ بەرهەمە خۆماڵییەکان بە ناو و ئاڵای کوردستانەوە بنێرنە دەرەوە.
 
ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan