کوردستانی
شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
شارەزایەکی کەشناسیی رایدەگەیەنێت بەم نزیکانە شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین و هەورە تریشقە روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت "بە دەگمەن لە ساڵانی رابردوودا شتی وا روویداوە".
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئایاری 2023 ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسیی رایگەیاند "رۆژانی 19، 20، 21ی ئەم مانگە ناوچەکەمان رووبەرووی دۆخێکی ناسەقامگیری کەشوهەوا دەبێتەوە و بەهۆی هەورە بروسکەوە ئەگەری ئاگرکەوتنەوە هەیە".
باسی لەوەشکردووە "بەدەگمەن لەمکاتەی وەرزی بەهاردا و ماوەی چەندین ساڵە پێشبینی بارانێکی بەخوڕی لەمشێوەیە نەکراوە، بەهۆی زەردبوونی گژوگیاشەوە مەترسی ئاگرکەوتنەوە هەیە لە ناوچە دەشتاییەکان".
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند "سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


