کوردستانی
سبەی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بڕیارە سبەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتیی دیموکراتیی کوردستان لە سلێمانی کۆببنەوە و لەبارەی هەڵبژاردنەکان و چەندین پرسی دیکەوە گفتوگۆ بکەن.
بڕیارە سبەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتیی دیموکراتیی کوردستان لە سلێمانی کۆببنەوە و لەبارەی هەڵبژاردنەکان و چەندین پرسی دیکەوە گفتوگۆ بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئایاری 2023 زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتیی کوردستان دێتە سلێمانی و سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات".
باسی لەوەشکرد "ئامانج لەم سەردانەی مەکتەبی سیاسیی پارتی تایبەتە بە پرسی هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوان هەردوولادایە".
ئەوەشی خستەڕوو "ماوەیەکی درێژە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی سارد و سڕە و ئامانج لەم دانیشتنانە لێکتێگەیشتن و باشترکردنەوەی پەیوەندییەکانمانە".
ئەمە لەکاتێکدایە، چەندین جار هەریەک لە دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی تایبەت بە هەڵبژاردن کۆبوونەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
بیروڕا


