کوردستانی
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: بەرگریی لە داوا رەواکانی مامۆستایان دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "پشتیوان بەخوا بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە داوا رەواکانی مامۆستایان و هەمیشە خۆمان بەپشتیوان و پشتگیری یەکێتیی مامۆستایان و تەواوی مامۆستایان زانیوە".
دەقی پەیامەکە:
بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان
لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای پێشکەوتن و گەشەکردنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
مێژووی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەچەندین سەروەری و شانازی نووسراوەتەوە، و هەمیشە بەرگریکارێکی سەر ڕاست و پشتگیرێکی حەقبێژی مامۆستایان بووە، لەخەباتی میللەتەکەشماندا رۆڵێکی دیاری گێڕاوە، ئێمەش هەمیشە خۆمان بەپشتیوان و پشتگیری یەکێتیی مامۆستایان و تەواوی مامۆستایان زانیوە و پشتیوان بەخوا بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لەداوا رەواکانتان.
دووبارە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە تەواوی مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ رێکخراوەکەتان دەخوازم.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


