کوردستانی
سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان ههواڵێك رهتدهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیچ داوایەکی سەرۆک وەزیرانی عیراقی رەت نەکردووەتەوە و ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئایاری 2023 ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "چەد سەرچاوەیەکی هەواڵی عیراقی و هەرێمی کوردستان وا بڵاویانکردووەتەوە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆتایی هەفتەی رابردوو داوایەکی سەرۆک وەزیرانی عیراقی رەتکردووەتەوە".
باسی لەوەشکردووە "بەپێی ئەو هەواڵە ناڕاستانەی کە بڵاوکراوەتەوە، دەوترێت نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رەتیکردووەتەوە کە وردەکاریی گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرابکات".
سەرۆکایەتیی هەرێم جەختی کردووەتەوە "سەرلەبەری ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە دوورە لە راستییەوە و هیچ کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە داوانەکراوە و هیچ ناڕوونیی و شاراوەییەکیش لە گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستاندا نییە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


