کوردستانی
ماتۆڕسکیلێک لە ژنێک دەدات و گیانلەدەستدەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "لە گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "رووداوەکە لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ژن و منداڵێکدابووە کە پیادە بوون، ماتۆڕسکیلەکە دوو کەسی لەسەر بووە (لێخوڕ و سەرنشین) و لە منداڵ و ژنەکەیان داوە و بەوهۆیەوە هەر چواریان برینداربوون".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە کاتی گەیاندنی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، ئەو ژنەی بەهۆی رووداوەکەوە بریندارببوو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
هاتوچۆی گەرمیان وتوشیەتی "ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 60 ساڵ بووە، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکەش بەهۆی سەختی برینداربووە و بەوهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


