کوردستانی
شارەوانی سلێمانی: ناوبازاڕی سلێمانیمان پاککردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی خەرج نەکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و راوەستانیان لە کارکردن، تیمەکانمان شەقامەکانی شاری سلێمانییان پاککردەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە بانک، رایانگەیاند کە کارەکانیان راگرتووە و بەو هۆیەوە تیمەکانی شارەوەنی هەستان بەو کارە".
باسی لەوەشکردووە "هەر دوێنێ ئێوارە تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی لە ئامادەباشیدا بوون، بەڵام بەهۆی قەرەباڵغی و بوونی عەرەبانە و دەستگێڕەوە نەتوانراوە کارەکە ئەنجام بدرێت".
ئەمە لەکاتێکدایە، بەشێک لە کارمەندانی ژینگەپارێز لە سلێمانی بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە مانگرتنیان راگەیاند و رۆژی دوێنێ 15ی ئایاری 2023 خۆڵ و خاشاکێکی زۆر شەقامەکانی سلێمانی داپۆشیبوو.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


