کوردستانی
کێ لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتیدا بەشداردەبێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وابڕیارە ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆببنەوە و سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن گفتوگۆ بکەن.
وابڕیارە ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆببنەوە و سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن گفتوگۆ بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023 لە سلێمانی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و پارتی کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت و بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا شاندی پارتی پێکدێت لە (مەحمود محەممەد، پشتیوان سادق، هێمن هەورامی، رێبوار یەڵدا، عەلی حسێن، جەعفەر ئیمینکی).
هەروەها شاندی یەکێتیش پێکدێت لە (شاڵاو عەلی عەسکەری، خەسرەو گوڵ محەمەد، عیماد ئەحمەد، رزگار حاجی حەمە، میران محەممەد و ئهمین بابەشێخ).
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئامانج لەم سەردانەی مەکتەبی سیاسیی پارتی تایبەتە بە پرسی هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوان هەردوولادایە".
ر.ع

بیروڕا