کوردستانی

بەهۆی تەزووی کارەباوە کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی تەزووی کارەباوە کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - 
 
ئەم بەیانییە گەنجێکی تەمەن 34 ساڵ لەکاتی کارکردندا لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023 گەنجێک بەناوی ئاسۆ عەلی کە تەمەنی 34 ساڵە، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو گەنجە لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی کاری لەبغی دیواری کردووە و تەزووی کارەبا کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، 14 كرێكار لەكاتی كاركردن لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan