کوردستانی
لە دەریاچەی دوکان سێ هاوڵاتیی دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە سەرقاڵی راوەماسی بوون لە دەریاچەی دوکان.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "کارمەندانی بنکەی پۆلیسی بنگرد لە بەردوامیی گەڕان و پشکینەکانیاندا توانیویانە سێ هاوڵاتیی لە دەریاچەی دوکان دەستگیربکەن کە سەرقاڵی راوکردنی ماسی بوون".
باسی لەوەشکردووە "مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بنگرد بە سەرپەرشتیی موقەدەم وەهاب ئەحمەد دەرچوونێکیان بۆ دەریاچەی دوکان ئەنجامداوە و ئامانج لەو دەرچوونە پاراستنی سامانی ماسی بووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای گەڕان و پشکنینی دەریاچەکە، توانیویانە لە سنووری کێلەسپی سێ هاوڵاتیی دەستگیربکەن کە سەرقاڵی راوکردنی ماسی بوون و دەستیشگیراوە بەسەر کەلوپەلەکانیاندا".
جەختیشی کردووەتەوە "یەک تۆڕی راوەماسی و دوو ماتۆڕسکیل و سێ قولاپی دەستی و سێ ماسی کە ئەو راوچییانە راویانکردووە دەستی بەسەرداگیراوە، وتوشیەتی ماسییەکان زیندوو بوون و راستەوخۆ ئازادکراون".
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی راشیگەیاندووە "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو هاوڵاتییانە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


