کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بەیانیی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە شەقامی سالمی سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس بوونە قوربانی کە سەرجەمیان خەڵکی شاری کەرکوکن.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2023 سامان نادر، بەرپرسی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەنزیک شارەوانیی سلێمانی ئۆتۆمبێلێک کە بە ئاراستەی ناوبازاڕ رۆیشتووە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ژمارەیەک ماتۆڕسکیلی گەشتیاران".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە رووداوەکەدا ماتۆڕسوارێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، بریندارەکان هێندراونەتە لای ئێمە و چارەسەری تەندروستییان بۆ دەکرێت”.
ئەو ماتۆڕسوارانەی تووشی رووداوەکە بوون بە مەبەستی گەشتکردن هاتوونەتە شاری سلێمانی و سەرجەمیان خەڵکی شاری کەرکوکن.

بیروڕا