کوردستانی
لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە چەندین کەلوپەلی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەری پێبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023 پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی رایگەیاند "لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێک بە بڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراوە".
وتوشیەتی "لە شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتبارەکەدا تیمەکانمان توانیویانە دەستبگرن بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر و چەندین کەلوپەلی بەکارهێنانی مادەکە".
باسی لەوەشکردووە "ئەو تۆمەتبارە ناوی (ه، ب، م) و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە بەپێی مادەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان ".
ر.ع
بیروڕا


