کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەنتەرێکی پەیوەندیی گفتوگۆی راستەوخۆ دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی سەنتەرێکی پەیوەندیی گفتوگۆی راستەوخۆ دەکاتەوە
مەودا میدیا - 
 
وابڕیارە ئەمڕۆ سەنتەرێکی پەیوەندیی گفتوگۆی راستەوخۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ هاوڵاتییاندا بکرێتەوە و لەو رێگەیەوە داواکاریی هاوڵاتییان دەگەیەندرێتە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023 میدیای فەرمیی یەکێتی رایگەیاند "سەنتەرێکی پەیوەندیی راستەوخۆ لەنێوان هاوڵاتییان و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا رادەگەیەندرێت".
 
باسی لەوەشکردووە "دوای ئەوەی لەرێگای تەلەفۆنەوە داواکاریی هاوڵاتییان وەردەگیرێت، دەگەیەندرێتە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ خۆی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ژمارەی پەیوەندیکردنەکە ئاشکرا بکات".
 
ئەوەش خراوەتەڕوو "هاوڵاتییان هەر گلەیی و گازندەیەک، یاخود پێشنیارێکیان بەرانبەر بە دامەزراوەکان هەیە، دەتوانن لەرێگەی پەیوەندیی راستەوخۆوە لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیدا باسی بکەن".
 
جەختیش لەوەکراوەتەوە  "ئەم سەنتەرە پەیوەندییە راستەوخۆیە بۆ هەموو هەواڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازیی و ئامانجیش لێی دروستکردنی پەیوەندییەکی راستەوخۆیە لەنێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و هاوڵاتییاندا بە گشتیی".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan