کوردستانی
کارەبای سلێمانی: رۆژانە 21 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت دۆخی کارەبا لە سلێمانی باشە بەهۆی گەرمنەبوونی کەشوهەواوە، لە ئێستاشدا رۆژانە 20 بۆ 21 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدەین.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023 سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا دۆخی کارەبا لە سلێمانی زۆرباشە و هۆکارەکەشی کەشوهەوای فێنکی شارەکەیە".
لەبارەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەباشەوە وتی "لە ئێستادا رۆژانە 20 تاوەکو 21 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت و بۆ ماوەکانی داهاتوو و گەرمبوونی کەشوهەوا ئەو رێژەیە کەمدەبێتەوە".
جەختی لەوەشکردەوە "بەنداوەکانی هەرێم زۆر بە کەمیی بەشدارن لە بەرهەمهێنانی کارەبا، دەتوانم بڵێم بە نزیکەیی %3ی کارەبا بەرهەمدەهێنن، ئێمە زۆر بە کەمی پشتدەبەستین بە بەنداوەکان".
باسی لەوەشکرد "بەنداوەکان دۆستی ژینگەن بۆیە گەر یەک مێگا کارەباش بەرهەم بهێنن زۆرە بۆ ئێمە، سەرچاوەی سەرەکیی بەرهەمهێنان کە بۆ کارەبا پشتی پێ دەبەستین بریتین لە وێستگە غازییەکانی سلێمانی و هەولێر".
بیروڕا


