کوردستانی
كوردێك دەبێتە سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، دادوەرێكی كورد وەك سەرۆكی نوێی كۆمسیۆنەكە هەڵدەبژێرێت.
لە راگەیەندراوێكدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023 دەنگدانیان ئەنجامداوە بەمەبەستی دیاریكردنی سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی عیراق.
لەئەنجامی هەڵبژاردنەكەدا بەپێی راگەیەندراوی فەرمیی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق، دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، كە دادوەرێكی كوردە وەك سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران هەڵبژێردرا لە شوێنی دادوەر جەلیل عەدنان خەلەف، كە رۆژی 19ی نیسانی ئەمساڵ دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.
هاوكات لەو هەڵبژاردنەدا دادوەر فەییاز یاسین حسێن بە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران هەڵبژێردرا هەریەك لە سەرۆك و جێگیری سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران متمانەی ئەندامانی كۆمسیۆنەكەیان پێدراوە.
ژ.ع

بیروڕا