کوردستانی

200 ملیۆن دینار تەرخانكرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەوكردنی پەردەی مێشك

مەودا میدیا - سلێمانی |


200 ملیۆن دینار تەرخانكرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەوكردنی پەردەی مێشك
مەودا میدیا-

بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی هەوكردنی پەردەی مێشك كە لەماوەی رابردوودا و تا ئێستاش لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت پارێزگای هەڵەبجە بەربڵاوە، بڕی 200 ملیۆن دیناری عیراقیی تەرخانكرا.

بەپێی نووسراوێكی فەرمیی كە واژۆی دكتۆر ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە خەرجكردنی بڕەپارەیەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای هەوكردنی پەردەی مێشك.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رەزامەندیی دەربڕیوە بە تەرخانكردنی بڕی 200 ملیۆن دینار وه‌ك بودجه‌ی فریاگوزاریی بۆ چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌تی هه‌وركردنی په‌رده‌ی مێشك.

هاوكات ئەوەش روونكراوەتەوە، ئەو بڕە پارەیە بەمەبەستی دابینكردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشكییە تایبەت بە نەخۆشییەكە بۆ سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ئەو پارەیەش لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە تەخانكراوە و خەرجدەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە راپۆرتێكی هەفتەیەك لەمەوبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانییدا راگەیەندرا، هەڵەبجە ناوەندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوكردنی پەردەی مێشكە.
ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan