کوردستانی

وادەی پێشكەشكردن و تاقیكردنەوەی توانستی زانستیی درێژكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی پێشكەشكردن و تاقیكردنەوەی توانستی زانستیی درێژكرایەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵا تایبەت بە تاقیكردنەوەكانی توانستی زانستیی سێ بڕیاری نوێی دەركرد و تێیدا ئاماژە بەوەكراوە؛ ماوه‌ی پێشه‌شكردن و تاقیکردنەوەى توانستى زانستیی، دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا درێژکراوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاند، بڕیاریداوە بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن و دواخستنى وادەى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستیی بۆ سەرجەم خوازیاران و پێشکەشکارنى خوێندنى باڵا/ دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان.

ئاماژە بەوەشكراوە "لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوازیاران و پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆرا و لەسەر راسپاردەى دكتۆر ئارام محمد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی، بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستیی".

بەپێی راگەیەندراوەكە، درێژکردنەوەى ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا لە رۆژى پێنجشەممە 2023/5/18 هەتا رۆژى یەکشەممە 2023/6/4 دەبێت.

هاوكات دواخستنى تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستیی لە رۆژى دووشەممە 2023/5/29 بۆ رۆژى دووشەممە رێكه‌وتی 2023/6/12 و ده‌ستپێكردنی خوێندنى ئەکادیمیش دەكەوێتە مانگى 9ى 2023.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan