کوردستانی
كاروان گەزنەیی لەسەر هەوڵی "تیرۆركردنی" روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی پارلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، سەبارەت بە رووداوێكی تەقەكردن لە خۆی و شۆفێرەكەی و چەند كەسێك لەگەڵیدا، روونكردنەوە بۆ رۆژنامەنووسان دەدات.
لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئایاری 2023 كاروان گەزنەیی، ئەندامی پارلەمانی كوردستان رایگەیاند "رزگارمان بووە لە هەوڵێكی تێرۆركردن و بووینەتەوە و بە رۆحییەتێكی بەرز و پێشمەرگانە رووبەڕووی رووداوەكە بووینەتەوە".
سەبارەت بە رووداوەكە گەزنەیی وتی رێكەوتی 14 لەسەر 15ی 2023 مەبەستی بووە لە شاری سلێمانییەوە بڕۆمە شاری هەولێر، لە بازگەیەكی شاری كۆیە "هێزێكی راهێندراوی تێرۆریستیی" هێرشیانكردووەتە سەر ئۆتۆمبێلەكەی و ژمارەیەك چەكدار بوون كە بە چوار ئۆتۆمبێل ئەو كارەیان ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد "سەرەتا خۆیان كێشاوە بە ئۆتۆمبێلەكەمدا و كاتێك ویستوومە لە ئۆتۆمبێلەكە دابەزم بەمەبەستی خۆناساندنم، بەڵام ئەو چەكدارانە دەستیانكردووە بە تەقەكردن و گوێیان نەگرتووە، زۆرینەی گوللـەكان بە ئاراستەی خۆم و ئەوانە بوون كە لەگەڵمدا بوون، بەڵام سوپاس بۆ خودا سەرجەممان سەلامەتین و تەنها شۆفێرەكەم بە سووكیی بریندارە".
باسی لەوەشكرد، نایەوێت پێش لێكۆڵینەوەكان بكەوێت و لەئێستادا لیژنە پێكهێندراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە، هەریەك لە سەرۆكایەتییەكانی حكومەت و پارلەمان لەسەر هێڵن و كامێراكانی شوێنی رووداوەكە هەڵگیراونەتەوە، تەواوی رووداوەكە لە كامێراكاندا هەیە كە ئێستا بەردەستن.
روونیشیكردەوە، نە ئێستا و نە لە رابردووشدا هیچ كێشەیەكی كەسیی لەگەڵ هیچ كەس و لایەنێك نەبووە و تەنانەت دەمەقاڵەیەكی بچووكیشی نەبووە، بەڵكو پێیوایە، تەنها باجی ئەو كارانەیە كە وەك پارلەمانتارێك لە پارلەمانی كوردستان ئەنجامیداوە، بەڵام بەردەوامدەبێت لە كارەكانی و راناوەستێت.
كاروان گەزنەیی لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا جەختیكردەوە، چاوەڕوانە هێزە ئەمنییەكان بكەرانی ئەم كارە بدۆزنەوە و رێكاری پێویست بگرنەبەر، چونكە ئەو كارە لەناو بازگەیەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاسایش ئەنجامدراوە.
ژ.ع

بیروڕا