کوردستانی

نوێنەرایەتیی 13 وڵات بۆ هەرێم: بێدواكەوتن هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێنەرایەتیی 13 وڵات بۆ هەرێم: بێدواكەوتن هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
مەودا میدیا-

نوێنەر و كونسوڵخانەی 13 وڵات لە هەرێم داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن هەڵبژاردنەكان لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت "بێدواكەوتن".

لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023، كونسوڵخانەی گشتیی و نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكانی 13 وڵات داوا لە پارلەمانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن "هەموو هەنگاوێكی پێویست بنێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا".

كونسوڵخانە و نوێنەرایەتیی هەریەك لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەمەریكا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، كەنەدا، یەكێتیی ئەوروپا، فەرەنسا، چیك، یۆنان، ئیتاڵیا، بولگاریا، پۆڵەندا و رۆمانیا لە راگەیەندراوێكدا كە ئاراستەی دەسەڵاتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كردووە ئاماژەیان بەوەكردووە "پارلەمانی هەرێم پێویستە هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بێ دواخستنی زیاتر ئەنجامبدرێت".

هاوكات جەختیانكردووەتەوە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەرانە بۆ گەرەنتیكردنی پرۆسەیەك كە پابەندبێت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان و مافەكانی سەرجەم هاوڵاتییان بپارێزێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan