کوردستانی
ژنێك لە كەلار سووتا و رەوانەی سلێمانی كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە گەڕەكی بەردەسووری سەر بە قەزای كەلار، ژنێك سووتا و بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانەكەی رەوانەی شاری سلێمانی كرا.
راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023 بڵاویكردەوە "لە گەڕەکی بەردەسوور سەر بەقەزای کەلارە ژنێك بە ناوی (ک ،ع ،ع) لەدایکبووی 1933 هێندرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەشێکی زۆری جەستەی سوتابوو".
پۆلیسی گەرمیان لە زاری وتەی کەسوکاری ئەو ژنەوە روونیكردووەتەوە، لەبەر دەرگای ماڵی خۆیان پاشماوەی کارتۆن و پارچەپەڕۆی کۆکردووەتەوە و بەمەبەستی لەناوبردنیان سووتاندویەتی، لەئەنجامدا خۆی گڕیگرتووە و سووتاوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ئەنجامدانی چارەسەری خێرا لە كەلار، بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
ژ.ع

بیروڕا