کوردستانی

ئاسایشی هەرێم: تێرۆریستێكی لەیاسا هەڵاتوو دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی هەرێم: تێرۆریستێكی لەیاسا هەڵاتوو دەستگیركرا
مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنی "تێرۆریستێکی لەیاسا هەڵاتوو" رادەگەیەنێت و دەڵێت  رووبەرووی یاسای دەكەینەوە.
 
لە راگەیەندراوێكی ئاسایشی كوردستان كە ئەمشەو سێشەممە 16ی ئایاری 2023 بڵاویكردووەتەوە هاتووە "بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان داواکراوێکی هەڵاتووی دەستگیركردووە، كە تۆمەتبارە بە مادەی 4ی تیرۆر".

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی و بەدواداچوون و چاودێریی، پاش دەستکەوتنی زانیاریی ورد لەسەر تۆمەتبارێکی لە یاسا هەڵاتوو كە لە دادگاکانی خوارووی عیراق داواکراوە بە مادەی 4ی تیرۆر  کە بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتووەتە هەرێمی کوردستان و لە شارۆچکەی کەلارنیشتەجێبووە، دەستیانكردووە بە لێكۆڵینەوە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، رێکەوتی 9ی ئایاری 2023 لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە لە هەڵمەتێکدا توانراوە تۆمەتبار (خ، ح، ح) تەمەن 45 ساڵ دەستگیربکرێت.

ئەوەش هاتووە، پاش لێکۆڵینەوە بەهۆی تایبەتمەندیی کەیسەکەیەوە رەوانەی دەسەڵاتی دادوەریی عیراق دەکرێتەوە .

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan