کوردستانی
ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌زار و 300 كارتۆن هێلكه‌دا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقی سه‌ر به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق ده‌ستیانبه‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا گرت كه هه‌زار و 300 كارتۆن هێلكه‌ی تێدا بووه كه هیچ به‌روارێكی ده‌رچوون و به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ر نه‌بووه، هه‌روه‌ها دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراون.

لە راگەیەندرێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس كه بارهه‌ڵگرێك له كۆگایه‌كدا بڕی هه‌زار و 300 كارتۆن هێلكه‌ی تێدایه و هیچ به‌روارێكی ده‌رچوون و به‌سه‌رچوون له‌سه‌ر هێلكه‌كان نه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ڕێگه‌پێنه‌دراوه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه له‌ناو بازاڕدا ساغی بكاته‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق بە هاوکاری لیژنەکانی ئابوری قایمقامییەت توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه و هێلكه‌كاندا بگرن".
ئاماژە بەوەشکراوە "له‌هه‌مانكاتدا به‌بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق توانیان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن".
س.ر
س.ر
بیروڕا