کوردستانی
شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە و داوادەکرێت پابەندبن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکاتەوە کە پشتێنی سەلامەتی ببەستن و مۆبایل بەکارنەهێنن بۆ ئەوەی سزانەدرێن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای رایگەیاند "سەرجەم شوفێران ئاگاداردەکەینەوە کەوا مەفرەزەکانی هاتوچۆ لەناوشار و دەرەوەی شار، هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەو پابەندکردنی ناچاری بۆ بەستنی پشتێنەی دڵنیایی و بەکارنەهێنانی مۆبایل لەکاتی لێخوڕین دەستپێکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر شوفێرێک هەریەکێک لەم سەرپێچیانە ئەنجام بدات، راستەوخۆ سزای بۆ تۆماردەکرێت، بۆیە بۆسەلامەتی خۆتان و دەوروبەرتان تکایە پابەندی یاساکان بن".
س.ر

بیروڕا