کوردستانی

وردەکاری رووداوی کوشتنی چوار کەس لە کۆیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاری رووداوی کوشتنی چوار کەس لە کۆیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە لە گەڕەکی ئازادی قەزای کۆیە پیاوێک دەستڕێژی گولـلەی لە ژن و منداڵەکانی کرد لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوون.

شیروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئایاری 2023 لە گەڕەکی ئازادی قەزای کۆیە پیاوێک دەستڕێژی گولـلەی لە ژن و منداڵەکانی کردووە لە ئەنجامدا ژن و دوو کچی گیانیان لەدەستداوە و کوڕێکیشی بریندارە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لەکاتی تەقەکەدا یەکێک لە دراوسێکانی کە پیاوێکە بۆ ناوبژی هاتووە و فیشەکی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە".

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە وتیشی "تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە، هەروەها دۆخی تەندروستیی بریندارەکەش جێگیرە و لەژێر چاودێری پزێشکدایە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan