کوردستانی

نوێنەری هەرێم لە ئەمەریكا: هەولێر و ناشڤیڵ دەبنە دەستەخوشك

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێنەری هەرێم لە ئەمەریكا: هەولێر و ناشڤیڵ دەبنە دەستەخوشك
مەودا میدیا-

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، بەمەبەستی بەهێزتركردنی پەیوەندیی بازرگانیی لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئەمەریكا، هەردوو شاری هەولێرو ناشڤیڵ دەبنە دەستەخوشك.

لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئایاری 2023 رایگەیاند، بەمەبەستی بەهێزتركردنی پەیوەندیی ئەنجوومەن و ژوورەكانی بازرگانیی لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئەمەریكا، هەردوو شاری هەولێر لە هەرێم و ناشڤیڵ لە ئەمەریكا دەكەینە دەستەخوشك.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەموان پێكەوە ئەو پرۆژەیەمان هەیە كە هەولێر و ناشڤیڵ بكەینە دەستەخوشك و "هەندێك دەستەخوشكی دیكەش لەسەر هێڵن".

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan