کوردستانی
رێواز فایەق: بەشی هەرەزۆری هەمواری یاسای هەڵبژاردن رێككەوتنی لەسەركراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەشی هەرەزۆری هەمواری یاسای هەڵبژاردن رێككەوتنی لەسەركراوە و مادەی زۆر كەم ماوە كۆتایی پێبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئایاری 2023 رێوزا فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە رێكارەكانی پەرلەمان تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "سەبارەت بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لیژنەی پەرلەمانییمان دروستكردووە، ئەو كەسانەی داواكارییان پێشكەشكردووە 84 كەس بوون و 54 كەسیان مەرجەكانیان تێدابووە".
ئاماژەی بەوەشكرد، ناوەكانیان بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكیی ناردووە چونكە ئەو كەسەی دەبێتە كۆمسیار نابێت فایلی گەندەڵیی هەبێت یان پێشتر حكومدرابێت، وتیشی "پێشبینیدەكەم لە ماوەیەكی نزیكدا وەڵاممان پێبدرێتەوە".
سەبارەت بە پرسی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانیش روونیكردەوە "دەبێت هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن رێككەوتنی سیاسیی لەسەر بكرێت، بەشی هەرەزۆری رێككەوتنی لەسەركراوە و مادەی زۆر كەم ماوە"، جەختیشیكردەوە هاوتەریب لەگەڵ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەبێت كۆمسیۆنیش كارابكرێتەوە.
هاوكات لەبارەی ئەگەری فریانەكەوتنی كارەكانی كۆمسیۆن بۆ رێكەوتی 18ی تشرینی دووەمی2023 هەتا هەڵبژاردنی تێدا ئەنجامبدرێت رایگەیاند "هەتا 18ی ئایار ناتوانین ئەركەكانی خۆمان ئەنجامبدەین، بەڵام مانای وا نییە ئەگەر 18ی ئایار پێمان نەكرا و 30ی ئایار پێمانكرا كارەكان نەكەین".
ژ.ع

بیروڕا