کوردستانی

دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركران و 120 كیلۆ مادەی هۆشبەر دەستیبەسەرداگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركران و 120 كیلۆ مادەی هۆشبەر دەستیبەسەرداگیرا
مەودا میدیا-


دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستیگرت بەسەر زیاتر لە 120 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر و رایگەیاند، لەمیانی چەند هەڵمەتێكی جیاواز و دەستگیركردنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەردا بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە چەند هەڵمەتێکی جیاوازدا دەستیگرتووە بەسەر بڕی (120,600) سەد و بیست کیلۆ و شەش سەد گرام مادەی هۆشبەر.

بەپێی ناوەرۆكی راگەیەندراوەكە؛ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی-ناو شار، بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەکان لە سێ هەڵمەتی جیادا لە چەند رۆژی رابردوو لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری توانیویانە دوو تۆمەتباری بازرگانیی مادەی هۆشبەر دەستگیربکەن بە ناوەکانی ( خ، م، م ) و ( أ، م، أ).

ئاماژە بەوەشكراوە، هەردوو تۆمەتبار دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و مەبەستیان بووە سەرجەم مادە هۆشبەرەکان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ساغبکەنەوە، هاوكات دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لەجۆرە جیاوازەکانی مادەی هۆشبەر کە بریتین لە:
10 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری ( کۆکاین )
75 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری ( کریستاڵ )
30 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری ( ئەمفیتامین )
5,600 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری ( تلیاک )

باس لەوەشكراوە لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتباران بە مادەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە هزرییەكان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە .

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan