کوردستانی
لەبارەی دیارنەمانی یەكێك لە بریندارەكانی رووداوەكەی كۆیە روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كۆیە سەبارەت بە دیارنەمانی یەكێك لە بریندارەكانی رووداوەكەی كۆیە كە تێیدا چوار كەس بوونە قوربانی، روونكردنەوە دەدات.
شێروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كۆیە ئەمشەو چوارشەممە 17ی ئایاری 2023 لە پەیامێكی دەنگیدا رایگەیاند "لە هەندێك لە پەڕە و هەژمارەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوكراوەتەوە گوایە یەكێك لە بریندارەكانی رووداوەكەی كۆیە لە نەخۆشخانە دیارنەماوە".
لەوبارەیەوە روونیكردووەتەوە، ئەو هەواڵەی بڵاوبووەتەوە بەتەواوی دوورە لە راستییەوە، چونكە هەرچییەك پێویست بێت بۆ بریندارەكە ئەنجامدراوە و بۆ ئەوەی كاردانەوە لەلایەن بنەماڵەكەیەوە نەبێت لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەرە.
باسی لەوەشكرد، ئەوەی پێویستە لە پێداویستیی و چارەسەر بۆمان ئەنجامداوە و كەس هەڵنەهاتووە، وتیشی "بكوژ دەستبەسەرە و كوڕەكەی كە بریندارە لای هێزە ئەمنییەكانە".
سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی بریندارەكەش ئاماژەی بەوەكرد، رەوشی تەندروستیی باشە و یەك گوللـە بەر قۆڵی كەوتووە لەمیانی هەڵهاتنی لە تۆمەتبار، لە ئێستادا بریندارەكە هیچ كێشەیەكی ئەوتۆی نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئاكامی رووداوێكی تەقەكردن پیاوێك لە كۆیە هاوژینەكەی و دوو كچی خۆی كوشت، لەگەڵ هاوسێیەكیان كە بۆ ناوبژی ویستبووی بچێتە ژوورەوە، هەر لەو رووداوەدا بكوژ كوڕێكی خۆی و كوڕێكی هاوسێكەیانی بریندار كرد و پاشان لەلایەن هێزە ئەمنییەكان دەستگیركرا.
ژ.ع

بیروڕا