کوردستانی

ئەگەری تاوەباران و بروسكە و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەری تاوەباران و بروسكە و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت "ئاسمان بە گشتیی نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری تاوەباران و بروسكە لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە".

بەپێی راگەیەندراوی بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئایاری 2023 و سبەی هەینی، بە شێوەیەكی گشتیی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمان نیمچهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.

لەبارەی پلەكانی گەرما كەشناسیی دەڵێت "نزیکدەبێتەوە لە پلەكانی گەرمای بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، هاوكات خێرایی با مامناوەند دەبێت لەنێوان 51 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

سەبارەت بە كەشی سبەی هەینی كەشناسی دەڵێت " ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری زیاددەبێت بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک  هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی باشوو، پلەكانی گەرماش سبەینێ بەرزدەبنەوە بە 1 هەتا 3 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

هاوكات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی بەمشێوەیەیە:

هەولێر     :  35 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 31 پلەى سیلیزى
دهۆک      : 30 پلەى سیلیزى
کەرکوک   : 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 32 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ       :  31 پلەى سیلیزى
سۆران     :  27 پلەى سیلیزى
گەرمیان   :  39 پلەى سیلیزى

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan