کوردستانی

هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پرسی پێکهاتەکان کۆببنەوە.

سبەی هەینی 19ی ئایاری 2023 هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی بە بەشداری رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی هەردوو فرکاسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردندا، هەروەها بڕیارە لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ پرسی هەڵبژاردن گفتوگۆ بکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan