کوردستانی

شارەوانیی سلێمانی: بەردەوامین لە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەوانیی سلێمانی: بەردەوامین لە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت تیمەکانیان لەپێناو باشترکردنی شەقام و خزمەتی زیاتری شارەکە، لە ماوەی یەک هەفتەدا نزیکەی 16 هەزار مەتر دووجایا قیرتاوکردووە.
 
ئەمڕۆ 18ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "تیمەکانمان لە بەشە جیاوازەکانی سەر بە سۆکایەتییەکەمان توانیویانە زیاتر لە 16 هەزار مەتر دووجا لە شەقامەکان قیرتاو بکەن".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەم هەوڵانەمان لەپێناو باشترکردنی شەقام و خزمەتکردنی زیاتر شارەکەمانە، ئەو 16 هەزار مەتر دووجایەی کە قیرتاوکراوە تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا بووە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو شوێنانەی کە قیرتاو کراون بریتین لە (شەقامی بابان - لەبەردەم تەرمیناڵی شارەزوور بۆ فلکەی دەستاڕەکە، شەقامی سەرکارێز بۆ نەخۆشخانەی  پێستەکە، شەقامی بازنەیی مەلیک محمود نزیک مزگەوتی نایلەخان، چاكکردن و نۆژەنكردنەوەى شەقامی سەرەكیی نزیک پارکی دایک  و شەقامێك لە سەر و ئامادەیی بازرگانیی کچان نزیک باخی گشتی)".
 
وتوشیەتی "کارە خزمەتگوزارییەکانمان بەردەوامیی دەبێت لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە ئامانجی بەخشینی سیمایەکی جوانتر بە شاری سلێمانی".
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan