کوردستانی
شارەوانیی بەکرەجۆ: رەشەبا زیانی بە 50 درەخت گەیاندووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
شارەوانیی بەکرەجۆ رایدەگەیەنێت کە بەهۆی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و دروستبوونی رەشەباوە زیاتر لە 50 داری شەقامە گشتییەکان زیانی بەرکەوتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئایاری 2023 شارەوانیی بەکرەجۆ رایگەیاند "بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و دروستبوونی رەشاباوە، زیاتر لە 50 داری سەر شەقامە گشتییەکان زیانی بەرکەوتووە".
باسی لەوەشکردووە "دوای شکانی دارەکان و کەوتنیان بۆ سەر شەقامەکان، ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتییانی ناوچەکەمان دروستکردووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمانەوە توانراوە ئەو درەختانە کۆبکرێتەوە کە لەسەر شەقامەکان کەوتوون، بۆ ئەوەی بەزووترین کات هاتوچۆی هاوڵاتییان ئاسایی بکرێتەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


