کوردستانی

بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیەنێت لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی باران لە دووزخورماتوو باریوە و کەمترینیش لە لە چەمچەماڵ و کەرکوک بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئایاری 2023 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ هەرێمی کوردستان، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە 12 کاتژمێری رابردوودا لە دووزخورماتوو بووە کە 2.4 ملیمەترە".
 
باسی لەوەشکردووە "هەریەکە لە ناوچەکانی سلێمانی و پیرمام بڕی 0.5 ملیمەتر باران باریوە و لە چەمچەماڵ و کەرکوک تەنها چەند دڵۆپێک باریوە، لە حاجی ئۆمەران 0.4 ملیمەتر و لە دووزخورماتوو زۆرترین رێژەی باران کە 2.4 ملیمەتر، باریوە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "مەودای بینینی ئاسۆیی لەم ناوچانە بەم شێوەیەبووە (هەولێر 10 کیلۆمەتر، پیرمام 10 کیلۆمەتر، سلێمانى 8 کیلۆمەتر، چەمچەماڵ 6 کیلۆمەتر، دهۆک 9 کیلۆمەتر، زاخۆ 10 کیلۆمەتر، کەرکوک 9 کیلۆمەتر، دووزخورماتوو 6 کیلۆمەتر)".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan