کوردستانی
ئاگرێکی گەورە لە هەولێر کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگرێکی گەورە لەسەر رێگەی هەولێر – مەخمور لە کۆگای بەنزینخانەیەک کەوتەوە و دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئایاری 2023 سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لەسەر رێگەی هەولێر - مەخمور بەهۆکارێکی نادیار کەوتووەتەوە و تیمەکانیشمان دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە".
باسی لەوەشکردووە "ئاگرەکە لە سێ تانکی گەورەی مادەی نەفتاو کەوتووەتەوە و زیانێکی زۆری مادی بەر شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە کەوتووەتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەهۆی ئاگرەکەوە هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە، بەهۆی مەترسیی گڕگرتنی تانکەری دیکەوە داوام لە هاوڵاتییان کردووە لەو ناوچانە دووربکەونەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


