کوردستانی
لە کەرکوک منداڵێک خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
لە کەرکوک منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان لەناو پرۆژەیەکی ئاودێریدا خنکا
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ لە کەرکوک منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ بەناوی ئەحمەد عەلاوە کەوتووەتە ناو پڕۆژەیەکی ئاودێرییەوە و بەوهۆیەوە خنکاوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو منداڵە شەش ساڵانە خەڵکی حەویجەیە و لە نزیک گوندی باجوان لە رۆژئاوای کەرکوک خنکاوە.
ئەوەش زانراوە، بۆ ماوەیەکی کاتی و بە مەبەستی گەڕان بەدوای تەرمی منداڵەکەدا، ئاوی پڕۆژەکە راگیراوە و دوای ماوەیەک گەڕان، توانرا تەرمی منداڵەکە دەربهێندرێتەوە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


