کوردستانی
تاوە باران و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ و سبەی تاوە باران و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 19ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، هەورە بروسکە و تاوەبارانیش لە زۆربەی ناوچە سنورییە شاخاوییەکان دەبارێت".
باسی لەوەشکردووە "لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریی ئەوتاوە باران و بروسکەیە زیاد دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و هەروەها تۆز و خۆڵیێکی سووکیش لە زۆربەی ناوچەکان دەردەکەوێت".
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێشەوە وتویەتی "شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا و دابارین بەشێوەی تاوە باران و هەورەبروسکە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەرییەکی زیاتری دەبێت و پلەکانی گەرماش بۆ 6 - 5 پلە دادەبەزن".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزى بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر : 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى
دهۆک :27پلەى سیلیزى
کەرکوک : 33 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 27پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 29 پلەى سیلیزى
سۆران : 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 35 پلەى سیلیزى
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


