کوردستانی

كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستیپێكرد
مەودا میدیا -

بەیانی ئەمڕۆ 19ی ئایاری 2023 له‌ ته‌لاری په‌رله‌مانی کوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ردوو به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد.

لە دوایین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی، بڕیاردرا، بەشی هەڵبژاردنی پارتی و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لەسەر دوایین گفتوگۆکان و رێککەوتن لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆببنەوە و کۆنووسێک ئامادە بکەن و دواتر کۆنووسەکە لە کۆبوونەوەی داهاتووی هەردوو مەکتەبی سیاسی گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan