کوردستانی
ئەمساڵ نزیکەی پێنج هەزار حاجی فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت ئەمساڵ نزیکەی پێنج هەزار کەس دەتوانن فەریزەی حەج ئەنجام بدەن و ئامادەکارییەکانی پرۆسەکەمان تەواو کردووە.
ئەمڕۆ 19ی ئایاری 2023 کامەران عەلی، بەڕێوەبەری حەج وعومرەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تەنها لە سنووری سلێمانی و دەوروبەرییەوە بە نزیکەیی هەزار و 900 کەس دەتوانێت فەریزەی حەج و عومرە ئەنجام بدات".
ئەوەشی خستەڕوو "بە تایبەتیی لە سلێمانی هەندێک حاجی ماوە پارە بدات بۆیە ئومێد دەکەین لە رۆژانی 28 و 29ی ئەم مانگەوە یەکەم گەشتی حاجییان دەستپێبکات".
ئەمە لە کاتێکدایە کە نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی حەج، هەموو ئامادەکارییەکانمان تەواو کردووە و ئەوەی کە ماوە دەکەوێتە سەر دەستەی حەج و عومرەی عیراق و لایەنی سعودی".
باسی لەوەشکردووە "لە هەرێمی کوردستانەوە چوار هەزار و 800 کەس گەشتی حەج ئەنجام دەدەن لە کۆی 33 هەزار و 690 حاجی عیراقی".
بیروڕا


