کوردستانی
رەشەبا 30 گوندی دەربەندیخانی بێ کارەبا کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت بەهۆی رەشەبای بەهێز و تاوە بارانەوە کارەبای چەندین گوندی دەوروبەری دەربەندیخان بڕاوە و سەرەڕای پشووی فەرمییش ئەمڕۆ گەڕاوینەتەوە بۆ کارکردن.
ئەمڕۆ هەینی 19ی ئایاری 2023 باست عەزیز، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی شەوی رابردوو کارەبای زیاتر لە 30 گوند بەهۆی بەهێزی رەشەباوە بڕا، ئەمڕۆ سەرەڕای پشووی فەرمی گەڕاینەوە سەر کارەکانمان".
باسی لەوەشکردووە "تۆڕەکانی گەیاندنی کارەبا بۆ گوندەکانی شەمێران و قەرەداغ و زیاتر لە 30 گوند زیانی بەرکەوتووە و ئەو گوندانە بێ کارەبا بوون".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی ئەو گوندانە بێ کارەبا نەبن، بەم بەیانیی هەینییە سەرجەم تیمەکان کە بریتین لە چوار گرووپ دەستیان بەکارکردن کردووەتەوە و توانیویانە لە چەند کاتژمێری رابردوودا کارەبا بگەڕێننەوە سەرجەم گوندەکان".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


