کوردستانی
وەزیری دارایی لەبارەی مووچەوە زانیاریی ئاشکراکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو گرفتە داراییانەی هاتوونەتە بەردەم دابەشکردنی مووچە، هەموویان کێشە و گرفتی سیاسیی و گەندەڵییە و تاوەکو چارەسەر نەکرێن کێشەی مووچە بەردەوامیی دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی 19ی ئایاری 2023 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند "زیاتر بزوێنەری کێشەکانی بەردەم مووچە کێشە سیاسیی و گەندەڵییەکانن و ئەو کێشە سیاسیی و گەندەڵییە بەردەوامانە گرفتی داراییان دروستکردووە".
وتوشیەتی "تاوەکو ئەو کێشە و گرفتە سیاسییانە بەردەوامبن کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروست دەبێت و تادێت دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوامیی دەبێت".
ئەمە لەکاتێکدایە، بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی رابردوو، بەغدا تاوەکو ئێستا بڕی 600 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە و بەپێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان کۆتایی ئەم مانگە تەواو دەبێت و هەموو وەزارەت و شوێنەکان مووچەکانیان وەردەگرن.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


