کوردستانی

ئۆتۆمبێلێک هاوڵاتییەکی تەمەن 111 ساڵی شێلا و گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆتۆمبێلێک هاوڵاتییەکی تەمەن 111 ساڵی شێلا و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت ئۆتۆمبێلێکی مینی پاس لەناو بازاڕی کەلار هاوڵاتییەکی 111 ساڵی شێلاوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 19ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "ئەم نیوەڕۆیە لەناو بازاڕی کەلار و نزیک قوتابخانەی لەیلا قاسم، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مینی پاس هاوڵاتییەکی شێلا بەناوی (عەلی سایر) کە لەدایکبووی ساڵی 1912 بووە".
 
باسی لەوەشکردووە "دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار، چارەسەری پێویستی بۆ کراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە و پێش گەیشتنیشی بەوێ گیانی لەدەستداوە".
 
ئەوەش خراوەتەڕوو "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە ئێستادا بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan