کوردستانی
ئۆتۆمبێلێک لەناو تونێلی پێشڕەو گڕیگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لەناو تونێلی پێشڕەودا گڕیگرت و بە ماوەیەکی کەم لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا قەمەرە لەناو تونێلی پێشڕەودا گڕیگرت و دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە توانرا کۆنترۆڵ بکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها زیانی مادی هەبووە، دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، لەرێگەی ئۆتۆمبێلی بەرزکەرەوەوە توانراوە ئۆتۆمبێلەکە ببرێتە دەرەوەی تونێلەکە.
لە ئێستادا رێگای تونێلی پێشڕەو بەڕووی هاوڵاتییاندا کراوەتەوە و هاتوچۆی هاوڵاتییان لەوێوە ئاسایی بووەتەوە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



